بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری شەهاب، مێدیاکانی ئیسرائیل لە هێرشی سایبری بۆ جاری چەندەم بۆ سەر بنکە ئینترنتییەکانی ناوەندە گرینگەکانی ئەو ڕژێمە هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیا عبرییەکان، گرووپی هاکری ئانانیموسی سوودان لە کاردانەوە بە شەهادەت یئەسیری فەلەستینی خزر عەدنان، هێرشی سایبری کردە سەر بنکەی ئینترنتی دەوڵەت و ڕێکخراوی زیندانەکانی ئیسرائیل.
مێدیا عبرییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەو هێرشە سایبرییەدا، ماڵپەڕی دەوڵەت و ڕێکخراوی زیندانەکانی ئسیرائیل داخراوە.