هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کاردانەوە بە شەهادەستی یەکێک لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی خەهادی ئیسلامی لە زیندانی ئیسرائیل، هێرشی بەربڵاویان کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلشەرق، دوابەدوای شەهادەتی خزر عەدنان ئەسیری فەلەستینی کە بۆ ماوەی 87 ڕۆژ دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین هێرشی مووشەکی بەربڵاویان کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی شایەت حاڵان، ژماەیەکی زۆر لە مووشەکەکان لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاوێژراوە.

کەناڵی 13 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە دوو مووشەک لە دەڤەری کەرتی غەززە داکەوتووە و سیستەمی بەرگری مووشەکی گومەز ئاسنین هیچ کاردانەوەیەک نەبووە.