سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گرێبەستی کرێکاران دەبێ رێکبکرێتەوە وتی: پشتیوانی لە کرێکاران و بەرهەم هێنەران دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکاردا وتی: داوا لە وەزیری کار دەکەم پرسی گرێبەستی کرێکاران ڕێکبخرێت.

وتیشی: دەبێ بە وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی کرێکاران یاسای کار و خانەنشینی چاکسازی تێدا بکرێت و دەوڵەت پلانی تایبەتی بۆ دابڕێژێت.

رەئیسی جەختی کرد کە دەوڵەت دژی هاوردە کردنی بێ سەروبەری کاڵا بۆ ناوخۆی وڵاتە چونکوو دەبێتە هۆی شکستی بەرهەم هێنان و بێکار بوونی کرێکاران.