بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆشەمە ۹ ی گوڵان ژمارەیەک لە کرێکارانی ئێرانی چوونە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.
لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە رۆڵی سەرەکی کرێکاران لە بەرهەم هێنان وتیان: بەرهەم هێنان کۆڵەکەی ئابووری وڵاتە و کرێکاران بڕبڕەی پشتی بەرهەم هێنانن و نابێ رێگە بدەین کرێکار لاواز ببێت.
رێبەری باڵای شۆرش بە ئاماژە بەوەی کە ژیان و خۆراک و پۆشاکی کۆمەڵگا بە هۆی کاری کرێکارەوەبە و ژیانی کۆمەڵگا بەستراوە بە کرێکارەوە زیادیان کرد: بۆ گەشەی بەرهەم هێنان، بۆ باشتر کردنی دۆخەکە دەبێ ژیانی کرێکار باش بکرێت و ئەمە بنەمایەکی گرینگە.
جەختیشیان کرد دەبێ ئاستی خۆشگوزەرانی ژیانی کرێکاران بەرز بکرێتەوە، کۆمەڵگای کرێکاری و بەرەنگاریی هۆشیارانەی کرێکاران لەگەڵ دنەدانی دوژمنانیان بەرز نرخاند.
ئەوەشیان وت کە لە روانگەی ئیسلامەوە داهات دەبێ هاوڕێژی کار و تەقالا بێت؛ کەواتە پارە و سامانی بەبەلاش، دەڵاڵی، بەرتیل خۆری و سووخۆری هەمووی دژی فەرمانی خوا و قورئانە.
ئایەتوڵا خامنەیی لە جەخت لە سەر زەروورەتی بەرەنگاریی گەندەڵی لە ناوخۆی وڵات راشیانگەیاند: ێەو بەرپرسانەی ناتوانن لەگەڵ گەندەڵی ناوخۆدا بەرەنگار ببنەوە لە بەرانبەر زۆربێژی بیانییەکانیشدا ناتوانن بوەستن.
راشیانگەیاند کە نابێ ستەم لە کرێکاران بکرێت و دەبێ مافی کرێکاران بدرێت و بیمە و تەندروستی، فێرکاری، داهێنان، راهێنان و تەندروستی بنەماڵەیی و ئەمنیەتی ئیش وکاریان دەبێ دەستەبەر بکرێت.