بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدی تەکنیکی عەرەبستان ە درێژەی سەفەر بۆ ئێران ڕۆژی هەینی 25 ی خاکەلێوە بۆ سەردان لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە مەشهەد و لێکدانەوەی شێوەی کرانەوەکەی چووە مەشهەد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهید هاشمی نژاد لەلایەن محەمەد بەهەشتی مونفەرد سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە لە خۆراسانی باشوورەوە پێشوازیان لێکرا.
بەهەشتی مونفەرد لە ئەو دیدارەدا هیوای خواست کە بە چالاک بوونەوەی نوێنەرایتی سیاسی دوو وڵاتەکە، پێوەندی ئەو دوو وڵاتە گرینگە لە ناوچەکە پەرە بستێنێت.
ناسر بێن عەوەز ئالی غنوم سەرۆکی شاندی عەرەبستانی هیوای خواست بووژانەوەی پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتەکە گەورە لە ناوچەکە ببێتە هۆی خێر و بەرەکەت و بەرز بونەوەی هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.