بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و دوای دیدار و گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە پەکین، کۆبوونەوەی شاندی دوو وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و فەیسەل فەرحان دەستی پێکرد.
گرینگترین تەوەرەکانی دیداری شاندەکانی تاران و ڕیاز؛ جەخت لەسەر دەسپێکردنەوەی پێوەندییەکان، کردنەوەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان، پەرەپێدان و پتەو کردنی پێوەندییەکان و جێبەجێ کردنی بەندەکانی بەیاننامەی 19 ی ڕەشەممە.