سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردانەوەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەی سووریا نیشان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە دەستدرێژی رۆژی رابردووی ئەمریکایبەکان بۆ سەر سووریا وتی: نامانەوێت لە گەڵ ئێران تووشی شەڕ ببین.

وتیشی: رۆژی رابردوو هێرشێک دژی هێزەکانی ئێمە ئەنجام درا لە لایەن گرووپەکانی سەر بە ئێران و من فەرمانم دا بە پەلە وڵامی ئەم هێرشە بدرێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە شەوی رابردوو زیاتر لە 20 مووشەک بەرەو دوو بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتیی ئەلعەمەر و مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە دەیرەزوور تەقێندراوە.