نوێنەری پەرلەمانی عێڕاق دەڵێت سەروەریی تەواوی عێراق لە گەوی کۆتایی هێنان بە دەستێوەردان و دەرکردنی بیانییەکان و شوێنگیری دۆسیەی جیدی تیرۆری فەرماندەکانی شەهیدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەدنان فەیحان دەلیمی، سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وێڕای جەخت لەسەر بەردەوام بوونی شوێنگیری جیدی دۆسیەی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق و دەرکردی هێزە بیانیەکان لە ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: سەروەریی تەواوی عێراق لە سێبەری بەدی هاتنی ئەو دۆسیە دەبێت.

لە درێژەدا، ناوبراو جەختی کرد کە دەستێوەردانی جنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق روونە و ئەوە بە هیچ لەونێک، قبووڵ ناکرێت.