سەرۆکی پێشووی دەزگای ئیتلاعاتی عەرەبستان لەسەر کاریگەری ڕێكکەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر گۆڕانکارییە گرینگە ناوچەییەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکی ئەلفەیسەل، سەرۆکی پێشووی دەزگاری ئیستلاعاتی عەرەبستانی سعوودی لە گفتوگۆ لەگەڵ فڕانس 24 جەختی کرد: پێش بینی دەکەین کە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان لەسەر گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لە یەمەنەوە بگرە تا لوبنان و سووریا کاریگەر دابنێت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: چین دەستەبەرکاری ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانە و ئەوە بە واتای دوور کەوتنەوە لە ئەمریکا نییە.