بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتی: رۆژی جیهانی ژن لەبری ئەوەی ئەنگێزەیەک بێت بۆ بیرکردنەوە لە کارنامەی کارەساتباری فەرهەنگی رۆژاوا بێت، بووە بە سووژەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای سیاسی ئەوان بۆ تۆمەت لێدان بە دیکەی وڵاتان.
ناسر کەنعانی لە تویترەکەیدا نووسی: رۆژی جیهانی ژن لە بری ئەوەی ئەنگێزەیەک بۆ تێڕامان لە مارنامەی کارەساتباری فەرهەنگی رۆژاوایی سەبارەت بە مافی ژن و بنەماڵە بێت، بووەتە سووژەیەک بۆ کەڵک وەرگرتنی سیاسی بەرپرسانی رۆژاوایی بۆ پاڵدانەوەی ناڕەوا بە کورسی پاگەندەکارانی مافی ژنان و تۆمەت دان لە وڵاتان و گەلانی تر .
زیادیشی کرد: ئەمریکا و چەند وڵاتی ئەورووپابی بە کارنامەی ڕەشی پێشێل کردنی مافی بنەمایی مرۆڤ و ژنان لە کۆمەڵگاکانی خۆیان و دیکەی وڵاتانی جیهان، لە پێگەیەکدا نین کە پاگەندەی مافی کەسانی تر بکەن.