بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا سەرۆک و نوێنەرانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
رێبەری لەم دیدارەدا وتیان: لە مەجلیسی خوبرەکان، خەڵک سالاری بە مانای راستی وشە و بە تەواوەتی لە مەجلیسی خوبرەکاندا بەدیهاتووە.
رێبەری وتیشیان: یەکێک لە بابەتەکان هیواخولقاندنە، سیاسەتەکانی دوژمن، بێ هیوا کردنە.
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد ، ئەوانەی شوناس و چییەتی خۆیان رووی لە داڕمان و وێرانییە، سەیری هەر کەس دەکەن وێران دەیبەینن. بە پێچەوانەشەوە ئەوانەی دڵیان پڕ لە هیوایە، سەیری هەر شتێک دەکەن هیوادار دەیبینن.
رێبەری رایانگەیاند: ئەم مەجلیسە مەزن و زۆر گرینگە و نمانەی تێکڵاویی کۆماری و ئیسلامی بوونە و بناغەی بەهێزی جەماوەریی بوونی نیزام، سروەتێکی نەتەوەییە کە خوا بەو بناغە، حوججەتی لەرسعر زانایان و بەرپرسانی نیزام تەواو کردووە و هەموان دەبێ لە پاراستن و زیاد کردنی ئەم سەرمایە گەورە بێ وەستان هەوڵ بدەن.
زیادیشیان کرد: ئەم مەجلیسە لە ژێر تیشکی خەڵک سالاریبدا، هەڵبژێردراوی خەڵکە و جەوهەرەی دینی نیزام نیشان دەدات.
ئایەتوڵا خامنەیی ، پێگە، گرینگایەتی و هەستیاری مەجلیسی خوبرەکانی باڵاتر لە هەموو ناوەند و ڕێکخراوەکانی نیزام وەسف کرد و رایانگەیاند: ئەم مەجلیسە، دیاریکەرەوەی رێبەریە و بە چاودێری کردن ، بەردەوامیی دۆخی رێبەرایەتی دەستەبەر دەکات و ئەمەش ئەرکێکی قورسە لە سەر شانی ئەندامانی خوبرەکان .
ئاماژەشیان دا کە گرینگترین ئەرکی رێبەری ، رەسەد و پاراستنی جووڵەی گشتی بەشە گرینگەکانی نیزامە بۆ ئەوەی شۆرشی ئیسلامی لە رێگای سەرەکی خۆی لا نەدات.
ئەوەشیان وت کە هەندێ دوژمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەستە بە پرسی سیاسیەوە وەکوو هەڵوێستەکانم لەسەر فەلەستین، بەڵام هەندێ دوژمنیەکان پەیوەندی بەرزاتی نیزامەوە هەیە .چونکوو ئەم نیزامە لە بەرانبەر پاگەندەکارانی لیبراڵ دیمۆکراسی کە لە پشت ئاڵای درۆینەی ئازادی و دیمۆکراسی، پیلانی دزی و کۆنتڕۆڵ کردنی سەرچاوەکانی جیهان دەکێشنەوە، وەستاوە و بە خەڵک سالاری و ئازادی لە پاڵ دیندا ، پیلانەکەی ئەوانی تێکداوە.