بە پیی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵی کتێبی کوردی، کتێبی وتووێژی ڕۆژانەی کوردی کورمانجی 32 بەشە و لە سەر بابەتەکانی وەک ئەدەبیات و وێژە و ڕێزمان، جوگرافیا، پزیشکی، وەرزشی، کشتوکاڵ، پەیوەندی بنەماڵەیی، ناوی مانگە کوردییەکان و ناوی وڵاتان و شارەکان بە کوردی، داڕێژراوە.
دوو بەشی ئەم کتێبە سەدان ناوی کوردیە بۆ منداڵان لە گەڵ مانا فارسیەکەی . هەروەها لە بەشی کۆتاییدا وێنەی تابلۆی ڕێنمایی هاتوچوو و شۆفێری بە زمانی کوردی نووسراوە لە گەڵ مانای فارسیەکەی.
ئەم کتێبە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبە کورمانجییەکان لە ئێرانە و بۆ ئەو کەسانە باشە کە لە گەڵ زمانی کوردی ئاشنان و دەیانەوێت پەرە بە زانینەکەیان بدەن.