بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشت ڕاستی کردەوە کە ئەوانەی کە درۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عێراق و ئیسرائیل بڵاو دەکەنەوە، لە ڕاستییەکان تووڕەن، کەواتە بەدوای چیرۆکی خەڵاوی دەکەون.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەبیع نادر لە پەیامێکی تویتەری بە ئاماژە بە ئەو بابەتە نووسی: دۆستێک لێمی پرسی کە بۆچی وەڵام دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادەنەوە و منیس وەڵامم دایەوە کە ئایا درۆیەکی ئاشکرا، شیاوی وەڵامدانەوەیە؟
نادر زیادی کرد: کەسانێک کە ڕاستییەکان ئازاریان دەدات، ڕێگایەکیان نییە جگە لە دروست کردنی چیرۆکی خەیاڵاوی.