ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وێڕای ئاشکرا کردنی شێوەکانی پارتی دیۆکرات بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر پێداویستی سەرژمێری دووبارە لە هەرێم پێش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فایق یەزیدی بە وتنی ئەوەی کە پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو لە کارتی کەسە مردووەکان بۆ دەنگدان کەڵکی وەردەگرت، وتی: بەڵگە شوناسییەکانی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان زۆر کۆنە و دەمێکە کە نوێ نەکراوەتەوە.

یەزیدی زیادی کرد: پارتی لە بواری ساختەکار لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و پەرلەمانی کوردستان شارەزایە، کەواتە لە ژێر گوشاری جیاواز لە دانیشتووانی کەمپی ئاوارەکان و ئێزیدییەکان بۆ دەنگدان بە سوودی پارتی کەڵکوەردەگرن.