بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوەی سوپای پاسداران سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی هۆکارانی سەرەکی هەوڵێکی شکست خواردوو بۆ کاری تێکدەرانەی چەند کەس لە ناوەندێکی پیشەسازی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان بڵاو کرایەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە لەبەر ئەوەی کە ڕەوتی توێژینەوەکان لە تۆمەتبارانی دەستبەسەر کراو بەردەوامە ، زانیاری زیاتر لە کاتێکی تردا بڵاو دەبێتەوە.
ئاماژەش دراوە کە تا ئێستا دەستێوەردانی مزۆرانی ڕژێمی زایۆنی لەم کارەدا سەلمێندراوە.