بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوسف قاراداش ڕۆژنامەڤانی ڕۆژنامەی ئورنسێلی تورکیا لە یادداشتێکدا سەبارەت بە دیداری ئەم دواییەی ئەردۆغان لەگەڵ زەکەریا یاپیچی ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی داواکاری ئازاد و بانگهێشت کردنی ئەو پارتە بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانی کۆماری، ئەو کارەی نیشاندەری سیاسەتی چەپەڵی سیاسی ل ەپشت پەردەی سیاسەتی تورکیا بۆ کۆ کردنەوەی دەنگی کوردەکان وەسف کرد.
ناوبراو لە ئەو یادداشتەدا، بە ئاماژە هەبوونی دەستی پارتی داواکاری ئازاد لە ڕابردوودا لە سەرکوتی سەرهەڵدانەکانی کوردەکان، ئەو پارتەی یەکێک لە ڕەشترین پارتەکانی مێژووی سەردەمی تورکیا وەسف کرد.
ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە بە ئاماژە بە وتارێک کە پێشتر یوسف کاپلان یەکێک لە ئەندامای ژووری بیری حکومەت، نووسیویەتی، هێناویە کە ئە لەو وتارەدا کاپلان، پارتی داواکاری ئازاد وەکوو سوپاپێکی ئیمەنی لە ناوچەکە چاو لێدەکەن و وەکوو هێزێکی وەسف کراوە کە توانایی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە و پەکەکەی هەیە.