بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی مێژوویی ١٩ ی بەفرانباری ١٣٥٦ ی قوم، کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو شارە لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
بەشێک لە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
بۆچی دەڵێین ١٩ ی بەفرانباری قوم ڕووداوێکی مێژووییە؟ چونکوو دەسپێکی جەهادی گەورەیە. لە ئەو سەردەمەدا کە وڵات پڕ بوو لە فەرهەنگی ڕۆژئاوایی ئەو سەرهەڵدانە بووە هۆی ئەوەی کە شوناسی مێژوویی ئێران بگەڕێتەوە.
لە ئەو سەردەمدا خەڵک بە شێوەیەک لە شەقامەکان هاتوچۆیان دەکرد کە گوایە ئێرە وڵاتێکی ئیسلامی نییە.
ستراتیژی لایەنی پووچ کتمان یان کەمڕەنگ کردنەوەی ئەیاموڵڵایە، ستراتیژی ئەوەیە کە نەهێڵن ئەو دەستە ڕۆژانە زیندوو بمێننەوە. لە ڕوانگەی دوژمنەوە ئەو ڕۆژانە ڕەت دەکرێتەوە .ڕۆژی ٢٢ ی ڕێبەندان ڕەت دەکرێتەوە،ڕۆژی ١٣ ی خەزەڵوەر، ١٩ ی بەفرانبار،٩ ی بەفرانبار،٢٩ ی ڕێبەندان لە تەبرێز هەر هەموویان ڕەت دەکرێنەوە. ئەمانە هەر کامەیان ڕووناکاییەکە کە ئەوان دەیانەوێت بیکوژێننەوە.
رێبەری باڵای شۆرش بە جەخت لە سەر ئەوەی کە وڵات پێویستی بە کاری گەورە و گۆڕێنەرە، رایانگەیاند: جێبەجێ کردنی ئەم کارانە دەلوێت . ئەم کارانە ئێمە لە ملە دژوارەکان دەپەڕێنێتەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئامانجی داڕێژەرانی نائارامییەکانی ئەم دواییە وتی: دەستی دوژمنی بیانی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەتەواوەتی ڕوون بوو.
ئەو بە ئاماژە بە ڕۆڵگێڕانی ئاشکرای ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: گرینگترین ئامێری دوژمن لە ئەم نائارامیانە کاری بانگەشەیی و هاندان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مێدیا ڕۆژاوایی، عبری و عەرەبییەکان بوو.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی زیادی کرد: هەندێک کەس پێتان وایە کە ئەو کەسانەی کە هاتبوونە شەقام دژی لاوازی بەڕێوەبەرایەتی و ئابوورین، لە حالێکدا کە بە پێچەوانەوە ئامانجی ئەوان لابردنی لاوازییەکان نەبوو بەڵکوو ئامانجیان لەناو بردنی خاڵە بەهێزەکان بوو.
ئەو لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی دایە سەر دوو بابەت. پرسی یەکەم جەختی دووبار لەسەر جەهادی تەبین یان شرۆڤەیی بوو کە لە ئەو بارەوە وتی: لە سەرووی پیلانی نەیاران، بانگەشە و بە زمانی خۆیان پڕوپاگەندایە کە ڕێکاری شرۆڤەی دروستی ڕاستیەکانە چونکوو ڕێگاچارەی وەسوەسەی بانگەشەیی کاریگەر لەسەر هزری گەنجان و تازە لاوان باتون نییە بەڵکوو شرۆڤە ٢ ڕون کردنەوەیە.