مێهر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خەسرەو موعتەزد، لێکۆڵەری مێژوو، هەڵسوکەوتی گرووپە دژبەرە کوردەکان لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی لێک داوەتەوە و لەسەر ڕیشەی مێژوویی پێکهاتنی ئەو گرووپانە و شێوەی هەڵسوکەوتیان باسی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران بووە هۆی دووبارە دەرخستنەوەی ڕواڵەتی دەمامک لێدراوی گرووپە تیرۆریستی و دژبەرەکان. هەرچەندە ئێران، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوو تووشی کێشەی ناوخۆیی هاتبوو، بەڵام ئێستاکە کە بە سەلامەت لە ئەو ملە مەترسیدارە تێپەڕیوە و چووەتە حاڵەتی ئاساییەوە، کاتی ئەوە گەییشتووە کە بە ئاوڕدانەوە لە ئەوەی کە ڕووی دا هەڵسوکەوتی گرووپە دژبەرەکان کە بە دروشمی فریودەرانە بەدوای هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بوون، لێک بدەینەوە.

ئەوانەی کە لە سەرەتای شۆڕشەوە بێ لەبەرچاوگرتنی قازانجی وڵات و تەنانەت کەمترین بیر کردنەوە و هاوکارییەک لەگەڵ حکومەتی نوێ، چەکیان هەڵگرت و زیادەخوازییەکانی خۆیانیان بە هاویشتنی گوللە بردە پێشەوە، ئێستا و لەم دواییدا دووبارە بۆچوونە ڕووخێنەرەکانی خۆیانیان ئاشکرا کرد.

باس لە پارتە کوردییە جودایی خوازەکانە، کە ئێستا خۆیان بە ڕێبەری ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەزانن و ناوەندی تیرۆریستی سەر بە ڕیاز شوێنی هاتوچۆیانە. ئەدەبیاتی ئاغاییان نیسبەت بە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات هەیە و ئەوان بە ئۆپۆزسیۆنی فارس ناولێدەبەن.

بەدوای گەشەپێدانی قەوم گەرایین و خەڵکی ئێران بە گەلانی ئێران ناولێدەبەن و پیلانیان بۆ ئێران فیدراڵیزمە. دروشمیان نە "شا" مان دەوێت نە " شێخ" دەڵێنەوە و تا جێگایەک کە لەم دواییەدا بە شێوەی ڕاشکاوانە لەگەڵ ڕەزا پەهلەویش سنووریان دروست کردووە. بابەتێک کە نیشاندەری ئەوەیە کە کێشەی ئەوان کۆماری ئیسلامی نییە ، بەڵکوو دژی ئێرانی یەکپارچەن و هەر شتێک کە نمانەی نەتەوەگەرایی بێت دەیڕووخێنن.

ئەو پارتانە لە مێژەوە پرسی سەرەکییان فیدراڵیزمە. هەروا کە هۆکاری سەرەکی دژایەتی کۆمەڵەی ژێکاف و قازی محەمەد لە دژی پەهلەوی هەر ئەوە بوو کە پێیان وابوو ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ مادەی ٢٠ ی مەشرووتە. ئەو مادەیە بە شێوەیەک لە شێوەکان حکومەتی ئەیالەتی و ویلایەتی بە فەرمی دەناسی.

کەمێک پێش ناڕەزایەتییەکان، دوو لقی لێک جودابووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ناوەکانی پارتی دیمۆکرات(حدک) و پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) کە پێکەوە کێشەی زۆریان هەبوو، بە ناوبژیوانی دەزگا ڕۆژاواییەکان ڕێوڕەسمی ئاشت کردنەوەیان بەڕێوە برد. لە نێو نائارامییەکانیش دوو لقی کۆمەڵە واتا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵڵا موهتەدی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمۆنیستی بە ڕێبەرایەتی عومەر ئیلخانیزادە کە پێکەوە کێشەی زۆریان هەبوو ڕێوڕەسمی ئاشت کردنەوەیان بەڕێوە برد تا یەک بگرن و پێکەوە ئاسایشی ئێران بکەنە ئامانج.

لە بەیاننامەی هاوبەشیاندا پاگەندەیان کردووە کە خوازیاری دابەش بوونی ئێران نین و خوازیاری سیستەمی فیدراڵی بۆ ئێرانن. بەڵام بەسە کە دەقی بەیاننامەکە بخوێنیەوە. لە هیچ کوێ لە ئەو بەیاننامەدا ناوێک لە گەلێ ئێران بەکار نەهێنراوە. لە بەرانبەردا چەندین جار گەلی کوردستان و گەلانی دیکە لە ئێران ناو براوە.

ساڵی ٦٥ لە نێو شەڕی ئێران و عێراق دوو پارتی کوردی پێکدر هەڵپرژان واتا کۆمەڵە و دیمۆکرات، سێ ساڵ پێکەوە شەڕیان کرد و دوای ئەوە هەر یەکەیان بۆ سەر چەند لق دابەش بوون و لە ئەم ماوەیەدا زیاترین کێشەیان پێکەوە هەبوو. هەرچەندە ئێستا لە ژێر ناوی هاوپەیمانی ڕواڵەتی یەکیان گرتووە بەڵام هێشتا کێشەیان پێکەوە هەیە و ئامادەی هاوکاری لەگەڵ یەکتر تەنانەت لە خەونی دوای تێکچوونی ئێرانیش نین.

هەروا کە عەبدوڵا موهتەدی دامەزرێنەری کۆمەڵە لە نامەیەکدا دەنووسێت: ئێمە تەنیا تا قۆناغی بەزینی ڕژێم ئەبێ لە تواناییەکانی پارت و ئەو گرووپانەی کە هێناومانە کەڵکوەربگرین. ناوبراو هەروەها لە ئەو نامەیەدا جەخت دەکات کە ئەبێ لە دەفرایەتی ئینتێرنەشناڵ، کەسە بەناوبانگەکان، وەرزشکارەکان و کەسایەتییە ئایینییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بۆ گەییشتن بە ئامانجەکان کەڵکوەربگیردرێت. ئەڵبەت ئەو کە کۆمەڵە بە ڕێبەری ئەو ناڕەزایەتیانە دەزانێت ئەوەشی وتووە کە تەنیا کۆمەڵەیە کە بەستێنی بۆ ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی کوردی و چارەسەری کێشەی نەتەوەیی هەیە.

دەرفەتێک هاتە پێشەوە تا لەگەڵ خەسرەو موعتەزد نووسەر، لێکۆڵەری مێژوو و کارناسی مێژوو گفتوگۆیەک ئەنجام بدەین تا بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی هەڵسوکەوتی گرووپە جودایی خوازە کوردەکان جۆری هەڵسوکەوت و سیاسەتی ئەوان لە قۆناغە جیاجیاکاندا لێک بدەینەوە. ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەکدا لەسەر چۆنیەتی و کاتی پێکهێنانی پارتە دژبەرە کوردەکان، بە پیلانی بریتانیا باسی کردووە. موعتەزد پێی وایە نە خەڵکی کوردستان بەدوای دابەش بوونی ئێرانن و نە فیدراڵیزم لە ئێراندا جێبەجێ دەکرێت.دەقی گفتوگۆکە لە خوارەوە دێت.

هەندێک لە گرووپە دژەبەرە کوردییەکان پاگەندە دەکەن کە خوازیاری فیدراڵیزم لە ئێرانن. ڕاتان سەبارەت بە خودی ئەو سیستەمە دەسەڵاتدارییە بە پێ دۆخی ئێران چییە.

ئەبێ بڵێم ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو سیستەمە لە ئێران بوونی نییە و فیدراڵیزم لە ئێران واتا دابەش بوونی وڵات. هەرچەندە من پێم وایە کە تا ٥٠٠ ساڵی دیکەش فیدراڵیزم لە ئێران پێک نایەت، چونکوو بە پێی دۆخی تایبەتی ئێران ئەگەری ئاوەها بابەتێک نییە. ژمارەیەک لەوانە گرووپە جودایی خوازەکانی کۆمەڵە و دیمۆکراتیش کە دەمێکە دروشمی فیدراڵیزم دەدەنەوە، نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان.

ئەگەری هەیە گونجاو نەبوونی فیدراڵیزم بۆ ئێران شی بکەنەوە. وێڕای ئەوەی کە چ ڕووی دا کە نوێنەرانی سەردەمی مەشرووتە لە مەجلیس ڕێگایان لە یاسای فیدراڵی بوونەوەی ئێران گرت؟

ئەبێ ئاماژە بکەم کە کەسایەتییە گەورەکانی مێژووی سەردەم، لەوانە شەهید مودەڕێس، دکتۆر موسەدیق، موشیرولدەولە پیرنیا و موعتەمێد مولک، لەگەڵ فیدراڵیزم لە ئێران دژایەتیان کرد. ئەڵبەت لە مەجلیسی یەکەمی مەشرووتە یاسای ئەنجومەنی ئەیالەتی و ویلایەتی هەبوو کە لە نزیک ٤٣٠ مادە هاتبوو و بە دەنگی نوێنەران پەسەند کرابوو بەڵام ئەو یاسایە هەڵپەسێردرا. چونکوو بەشگەلێکه زۆر لە ئێران لە ڕابردوودا جودا ببوەوە هەر وەکوو کوردستان کە بەشێکی بەربڵاوی لە سەردەمی شا سەفیەدین جودا بووەتەوە.

جگە لە مێژووی سەردەم وادیارە بەڵگەی مێژوویی لە خواستی جودایی هەندێک لایەن لە ئێران هەیە.

بەڵێ هەر وایە. بابەتی جودایی خوازی بەردەوام بە درێژایی مێژووی ئێران هەبووە. هەر لە سەردەمی داریووش هەخامەنشی بوو کە ١٨ کەسیان ڕیز کردووە کە گوایە ئەمانە دەیانەوێت جودا ببنەوە. لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بینیمان کە هێشتا سێ هەفتە لە ٢٢ ی ڕێبەندان تێنەپەڕیبوو کە گرووپە کوردەکان جووڵەی چەکداریان دەستپێکرد.

تکایە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی گرووپە دژبەرە کوردییەکان شرۆڤە بدەن.

لە کتێبگەلێکدا کە لە ئەو بارەوە نووسیومە و هێشتا لەچاپ نەدراوە،باسم کردووە کە لە شەڕی جیهانی یەکەمەوە گۆڕانکاری زۆر هاتە پێشەوە، لەوانە دابەش بوونی ئیمپراتۆری عوسمانی. لە کوردستانیش ژمارەیەک هاتن و داوای سەربەخۆییان کرد. ئەوان ئاوا بیریان دەکردەوە کە بەشێک لە کوردەکانی سووریا، تورکیا و عێراق دەتوانن کوردستانێکی گەورە پێک بهێنن. ئەڵبەت بریتانیا یەکەم هۆکاری پێکهێنانی ئەو گرووپە دژبەرانە بوو و دواتریش ڕووسیا کەڵکی لێ وەرگرت.

لە شەڕی جیهانی دووهەمدا چلۆن بوو؟

لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا کە ئێران تێکشکا. بریتانیاش بە دوای پێکهێنانی بزووتنەوە دژبەرەکان لە کوردستان بوو تا بە کردنیان بە قەڵغان بەرانبەر سۆڤیەت، نەوتی عێراق بپارێزێت. هەروا کە ئاماژەمان پێدا پارتەکان دوای شەڕی جیهانی دووهەم بە خواست و پاڵپشتی بریتانیا پێک هاتن .

دەتوانین بڵێین کە هەست بە نیشتمانی دایکی توانیویە یەکپارچەیی ئێران لە سەختترین دۆخی جیهانیدا بپارێزێت.

هەروایە. بەختەوەرانە بە هەموو کێشەکانەوە کوردستان لە ئێران جودا نەبووەوە. لە شەڕی دووهەمی جیهانیشدا سەرەڕای ئەوەی کە ئەرتەش هەڵوەشایەوە و هەمووان هەڵهاتبوون، دیسان کوردستان لە ئێران جودا نەبووەوە.

کۆماری مەهاباد چۆن پێک هات؟

کەسایەتییەک بە ناوی قازی محەمەد کە کەسوکاری لە مەجلیسی ئەو سەردەمە نوێنەر بوون، خۆی سەرۆکی فەرهەنگی شاری مەهاباد بوو. چووە باکوو. لەوێ ڕووسەکان و هانیان دا بۆ پێکهێنانی کوردستانی گەورە و سەربەخۆ بوونەوە لە ئێران. هەر لە ئەو کاتدا کەسێک بە ناوی حەمەڕەشی لە عێراقەوە هێرشی کردە سەر ئێران و شاری بانەی سووتاند. مەلا مستەفا بارزانیش کە کوردی عێراق بوو بۆ هاوکاری لە کۆماری مەهاباد بانگهێشتی ئەو شارە کرابوو و لە پێکهێنانی کۆماری مەهاباد ڕۆڵی گێڕا. تەنانەت ئەرتەشیان پێکهێنا بەڵام هەر ئەو مەلا مستەفا دواتر بووە هاوڕێی ئێران و لە کردەوەدا نەیانتوانی کارێک ببەنە پێشەوە.

مەلا مستەفا بارزانی دواتر لە ئێران بووە پەنابەر؟

هەر وایە . مەلا مستەفا سەردەمێک بە شای ئێرانی وتبوو ئێمە کوردەکان خەڵکی ئێرانین. ئێمە لە دەستی عێراق ڕزگار بکەن. ئێمە لە ساڵی ١٣٥٤ چووینە ماڵەکەی ل

ە کەرەج و لەگەڵی کۆ بووینەوە. دوای ئەوەی کە ئێران و عێراق لە کۆتاییەکانی پەهلەوی دووهەم ئاشتیان کردەوە ١٥٠ هەزار کورد لە عێراقەوە هاتنە ئێران.