بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پدرام پاک ئایین، وتی: ڕۆژی ڕابردوو سێ حاڵەتی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەرەی سەندووە، لە ئێران تۆمار کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو سێ حاڵەتە، دوو نموونەی هی جۆری BQ1 و یەک حاڵەتیش هی جۆری XBB ە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: ئەو حاڵەتە تووشبوانە لە تاقیگەی زانکۆی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ناسراوەتەوە.
پاک ئایین زیادی کرد: بە پێی خێرا بوونی گواستنەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئاستی بەرز بوونەوەی تووشبوون بە ئەو ڤایرۆسە دەبینین.