بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە نائارامییەکانی ئەم دواییە نووسی کە حەسەن عەسگەری، فەرمانداری سنە، عەلیڕەزا مورادی فەرماندەی ئینتزامی شاری سنە و محەمەد تەقی ئۆسانلوو، فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای بە لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کردووە.
بە نووسرای وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، داراییەکانی هەموو ئەو کەسانە لە ئەمریکا بلۆکە دەکرێت و هەر کەسێک لەگەڵ ئەو کەسانە دانوستان بکات، گەمارۆی بە سەردا دەسەپێندرێت.