جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی فەرمانداری مەهاباد وتی: هەواڵی ئاگرگرتنی تاجی بەنداوی مەهاباد کە لە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی دژبەران بڵاو کراوەتەوە، ڕاست نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان پاکزاد زیادی کرد: ئاگرکەوتنەوە لە حەوشەی تاجی بەنداوی مەهاباد بە شێوەی کۆنترۆڵ کراو لەلایەن کاروباری ئاوی مەهابدەوە و بە ئامانجی لەناوبردنی گیا وشکەکان و ڕێگری لە هەر جۆرە ڕووداوێک ئەنجام دراوە. ئاگر گرتنی تاجی سەدی مەهاباد درۆیە.

ناوبراو وتیشی: هەواڵ و وێنەگەلێک کە لە تپڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیجی دژبەر لەسەر ئاگر گرتنی تاجی بەنداوی مەهاباد بڵاو بووەتەوە درۆیە و بە ئامانجی شێواندنی کەشی گشتی و لە قازانجی دوژمنان ئەنجام دراوە.