بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، سەرچاوە تورکیاییەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتیان دا کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە گومانلێکراوێکی هیرشە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستقلالی ئستەنبۆڵیان دەستگیر کرد.
دەوترێت ئۆپراسیۆنی تایبەت بۆ دەستگیری گومانلێکراوی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەنبۆڵ لەشاری ئێعزاز لە باکووری سووریا ئەنجام دراوە. بەرپرسانی تورکیایی وتوویانە کە گومانلێکراوەکە لە تیرۆریستیە بۆمبدانەرەکان لە ئەستەنبۆڵ پاڵپشتی کردووە.