سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران وتی: بە پێی دەفرایەتییەکانی پارێزگای فارس ناوەندی گشتی ئەتۆمی لە پارێزگای فارس دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرلەبەیانی دووشەممە ڕایگەیاند:یەکێک لە تەوەرە گرینگەکان پەرەسەندنی تیشکەکان لە ئاستی ئێرانە و لەسەر داوای ئیدارەی ئەوقاف بەشێکی گرینگ لە ئەو گەڵاڵە لە پارێزگای فارس جێبەجێ دەکرێت.

ئیسلامی زیادی کرد: گەڵاڵەی گەشەی گاما و پلاسما یەکێکی دیکە لە گەڵاڵەگەلێکە کە بەکار دەهێنرێت و دەتوانرێت لە بوارە جیاوازەکان لەوانە پزیشکی و کشتوکاڵ بەکار بهێنرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی وتیشی: هیوادارین بتوانین ناوەندی گشت یناڤۆکی لە اپرێزگای فارس بکەینەوە تا بە دانانی ڕاکتۆر بەستێنی چالاکی پەروەردەیی و پیشەیی لە ئەو پارێزگایە بەکار بهێنرێت.