وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە هەموو ئەوانەی دەستگیر کراون ئاژاوەچین و هیچ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مەدەنیدا دەستگیر نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهبان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە کەڵ سیمۆن کاونی وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا، باسیان لە دانوستانی هەڵگرتنی گەمارۆکان و رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران و هەوڵی دوژمن بۆ بشێوی نانەوە لە وڵات کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند: دەنگۆی فرزشتنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا رەتدەکەینەوە.

هەروەها سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئێرانیش جەختی کرد کە بەمزوانە ڕاپۆرتی زانستی، تەکنیکی و وردی پزیشکی دادوەری سەبارەت بە مەرگی مەهسا ئەمینی بڵاو دەبێتەوە.

لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران وەزیری دەرەوە وتی: هیچ کەس لە نارەزایەتی مەدەنی و ئاشتیانەدا دەستبەسەر نەبووە و ئەوانەی دەستگیر کراون ئاژاوەچین.