وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی جەختی کرد ئێران جووڵەی تیرۆریستی گرووپە داڵدەدراوەکان لە هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بەردەوامی دەستدرێژی و کارە تیرۆریستانەکانی گرووپەکان کە لە هەرێم داڵدەدراون و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیان کردۆتە ئامانج، قبووڵ ناکەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: دوای تێپەڕبوونی چوار دەیە و سەرەڕای بەڵێندانی بەردەوامی بەرپرسانی هەرێم، بەداخەوە خاکی هەرێمی کوردستان دژب ئاسایشب ئێران بەکار دەهێنرێت.