سەرچاوەکانی هەواڵی لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا کە تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا 58 بنکەی سەربازیی لە ناوچە کوێستانییەکانی ئەو هەرێمە کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووداو، تورکیا لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ناوچەی کانی ماسی، شیلادزێ و دیرلوک لە هەرێمی کوردستان بنکەگەلێکی سەربازیی کردووەتەوە و جیهازاتی سەربازی و تۆپخانەیی تێیاندا جێگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تورکیا لە ناوچەی کیستە، بنکەیەکی گەورەی سەربازیی بە بازگەی بەربڵاو کردووەتەوە یان هەندێک هەندێک لە بنکەکا پێشووەکانی خۆیی کردووەتە ناوەندی سەربازی و هێزەکانی خۆیی بە کۆپتەر گواستووەتەوە بۆ ئەوێ.

هەروەها لە ماوەی ساڵانی 1991 بۆ 2020 ژمارەی بنکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان 7 حاڵەت بووە کە لە ماوەی ساڵانی 2020 بۆ 2022 ژمارەیان بۆ 33 بنکە بەرز بووەتەوە. لە 17 ی ئاپی 2022 ەوە تا ئێستاش تورکیا 25 بنکەی سەربازی نوێی لە ئەو ناوچە کردووەتەوە.

بەم پێیە، 35 بنکەی بچووکی سەربازی لە ئەو ناوچە هەیە کە لە هەر کامەیاندا 3 بۆ 5 سەرباز هەیە.