بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەم جار دوای هێرش بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە نزیکی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، بە ئەو ڕووداوە کاردانەوەی نیشان دا و پەکەکەی بە ئەنجامی ئەو هێرشە تاوانبار کرد.
ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە ئەو بارەوە وتی: هێرش بۆ سەر زاخۆ لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام درا تا بەم شێوەیە خەسار لە پێوەندی دۆستانەی بەغدا-ئەنقەرە بدات. ئەردۆغان وتی: ئێمە لە بەرانبەر دۆستانمان ئاوەها کارێک ناکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەی دووبارە لە پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا کە ئەوانی بە لقی سووریای پەکەکە وەسف کرد، زیادی کرد: جارێکی دیکە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی پەکەکەمان بینی.