ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر پاریزگای دهۆک لە باکووری عێراقی ئیدانە کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بودمانی ئەم دواییەی پارێزگای دهۆک کە بووە هۆی کوژرانی 9 کەسی سڤیل لەوانە چەند منداڵ و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە، بە توندی ئیدانە کرد.

لە ئەو بەیاننامە وێڕای پاڵپشتی لە بەرپرسانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەو بارەوە جارێکی دیکە لەسەر پاڵپشتی لە سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عیراق و هەروەها ڕەوتی دیمۆکراتیک و پێشکەوتن و گەشەی ئەو وڵاتە جەخت کراوە.

پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە ئەو هیرشی جەختی کرد کە بەغدا مافی کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ خۆی پارێزراو دەزانێت و حکومەت بۆ پارێزەری لە هاووڵاتیان هەموو هەولەکان دەگرێتە پێش.