سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە دەبێ بازاڕچە سنوورییەکان و رەوتی کۆڵبەری لە رۆژاوای ئێران ڕێکبخرێن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدار لە گەڵ خەڵکی کرماشان باسی لە چەند پرسی ناوچەیی، جیهانی و ناوخۆیی وڵات کرد.

سەرۆک کۆمار وتی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی بۆ ڕژێمی زایۆنی ئەمنییەت ناهێنێت و ئەمڕۆ لە هەموو کاتێکی تر بەهێزین و ئەمریکا لە هەمیشە لاوازترە.

سەبارەت بە دۆخی کرماشانیش وتیشی: ئەمرۆ کرماشان چوار ڕێیانی تڕانزیتی کاڵا، وزە و ئاسایشە.دراوسێتی کرماشان لە گعڵ عێراق بەستێنێکی باشە بۆ کرانەوەی بازاڕچەی سنووریی و رێکخستنی رەوتی کۆڵبەری.

راشیگەیاند: هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە خەریکی ترانزیتی بێ هیوایی و نائەمن کردنی تیرۆریستی لە رۆژاوایئێران کە دەبێ بزانن گەلی ئێران هبچ جۆرە قەیرانێک لە ناوچەکە قبووڵ ناکات و وڵامب هەڵەکانی ئەمریکا دەداتەوە.