بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیری تیرۆریستی داعشی ناسراو بە قەسابی شەقامی حەیفا لە پایتەستی عێراق هەواڵی دا.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هەواڵی ورد سەبارەت بە بوونی دوو گومانلێکراو خرایە بەردەستی هێزەکانی بەپەلەی بەغداوە. لە ساڵی 2008 ەوە حوکمی دادوەری لە دژی ئەو دوو گومانلێکراوە کە یەکێکیان بە قەسابی حەیفا ناسراوە، دەرکراوە و ئەوانیش بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵاتبوون.