بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی لێهاتووی کوردستانی لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنیە جیاوازەکان لە ئێران توانی دوو میدالیای زێڕ و زیو وەدەست بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەشی بلیتسی ئاستی تەمەنی ژێر 10 ساڵی ئازادی ئێران، ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی کوردستانی بە بردنەوە بەرانبەر هەموو ڕکابەرەکانی و بە وەدەست هێنانی 8 خاڵ بووە یەکەم و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەنجامی بەشی ڕیپید(خێرا) لە هەمان ئاستی تەمەنیشدا ئایهان ڕەهبەر نوێنەری کوردستان بە وەدەست هێنانی پلەی دووهەم، میدالیای زیوی لە مل کرد.