ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: "کورد پروشکی ئاگری بەردەکەوێت".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌میانى دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کارگێر و ئەندامان و ژمارەیەک لە رێکخستنەکانی سنووری مەڵبەندی 3ی دھۆکی حزبه‌كه‌ى وتى: "ئاڵۆزی و قەیرانی شەڕ و نەھامەتی جیھانی گرتۆتەوە و ئێمەی گەلی کوردیش سەلامەت نابین و پروشکی ئاگرمان بەردەکەوێت ".

سەڵاحەدین بەهادین وتیشی: "ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاشتەوایی ناوخۆیی ئەنجامنەدەن و ھاووڵاتییان و خەمخۆرانی گەل و نیشتمان لە خۆیان رازینەکەن و کێشە و گرفتەکان چارەسەر نەکەن ئەوا کوردیش سەلامەت نابێت".