ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەرنامەی ئەوەی هەیە کەکەڵک لە ئەزموونی زانستی و زانکۆیی ئێران وەربگرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نەسرۆڵا رەشنودی سەر کۆنسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە هەولێر، لە گەڵ هاشمی بەرپرسی کاروباری فەرهەنگی و زوهرە وەند کارناسی دیپلۆماسی گشتیی لە گەڵ دوکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دیداریان کرد.

لایەنی ئێرانی دوکتۆر ئارام محەمەد قادری بانگهێشت کرد بۆ سەردان کردنی زانکۆکانی ئێران و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەم زانکۆیانە.

دوکتۆر ئارام محەمەد قادر سەبارەت بە ئاستی زانستی زانکۆکانی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەکی باشی هەیە لە جیهاندا هاوپەیوەند بە ئاستی زانستی زانکۆیی و هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ئەزموونەکانی ئێران کەڵک وەرگرێت.