بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، عەقیل ڕەدینی وتی: هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بووەتە مەترسییەکی گەورە، چونکوو هێزەکانی تورکیا بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە تا قووڵایی 100 کیلۆمەتری خاکی عێراق هاتوون کە ئەوە پێچەوانەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە ساڵی 2003 یە کە تقەکیا ئیزنی هاتن تا 5 کیلۆمەتری سنووری عێراقی هەبێت.
ئەلڕەدینی زیادی کرد: هێزەکانی تورکیا هەوڵی ئۆپراسیۆنی سەربازی و بوردمانی هاووڵاتیانی عێراقی لە پارێزگا باکوورییەکان دەدەن و لە نێو بێدەنگییەکانی حکومەتی ناوەندی و هەرێم ، بنکە و ناوەندی سەربازی زۆریان لە خاکی عێراق کردووەتەوە.
ناوبراو جەختی کرد: تورکیا چاوی بڕیوەتە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و ئەوەش هۆی سەرسووڕمانی ئێمەیە کە بەرپرسانی دوو وڵاتەکە پێکەوە بەردەوام لە پێوەندیدان بەڵام هەمبەر ئەو لەشکەرکێشییە بێدەنگیان ڕاگرتووە.