راپۆرتدەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بە هۆی کاریگەری گەمارۆکان، زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕی ئێران چوونە دەرەوە و ١٢٠ ملیار دۆلار دارایی ئێران بلۆکە کراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئالنا دۆهان لەم بارەوە وتی: بە هۆی گەمارۆکانەوە زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕی ئێران چوونە دەرەوە و ١٢٠ ملیار دۆلار دارایی ئێران بلۆکە کراوە.

ئەو وتیشی: ئێستا یەکێتی ئەورووپا، ئوسترالیا، کەنادا و کۆریای باشوور هاوکات دژی ئێران هەندێ گەمارۆیان داناوە و داراییەکانی ئێرانیان بلۆکە کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی گەمارۆکان کاریگەری خراپی لە سەر بوارەکانی ئابووری، خانوو، فێرکاری، خواردن، گۆڕینەوەی فەرهەنگی و پیشە دەستکردەکان بووە، رایگەیاند: بنەماڵە کەم داهاتەکان زۆرترین خەساریان لەم دۆخە بینیوە.

ئەو داوای لە هەموو وڵاتان کرد هەموو داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد بکەن و وتیشی: لە هەموو راپۆرتەکاندا ئاماژەم بەم بابەتە کردووە کە گەمارۆکانی دژی ئێران پێشێل کردنی مافی مرۆڤە و دەبێ هەڵوەشێنەوە.