بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریاش زانیاریی مه‌ترسیدار له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "تورکیا گروپێک پەنابەری سووریی لەدەروازەی سنووریی گرێسپییەوە ناردووەتە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا و له‌و ناوچانه نیشته‌جێیان ده‌كات.
ئه‌وه‌ش هاتووه کە "ئەو پەنابەرانە ژمارەیان نزیکەی 100 کەسەو بەسەر ناوچە داگیرکراوەکاندا دابەشکراون، ئەوەش لەچوارچێوەی پیلانی تورکیادایه بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سووریی لەناوچە داگیرکراوەکان".
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، تورکیا پیلانی هەیە بۆ نیشتەجێکردنی زیاتر لەیەک ملیۆن پەنابەری سووریی لەناوچە داگیرکراوەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستى توركیا‌و گروپه چه‌كدارییه‌كانى خۆیاندان.