بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار و بە ئامادەبوونی پیشەگەرانی کوردستانی، پێشانگای پیشەی دەستیمان لە شاری هەڵەبجە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: هونەرمەندان و چالاکانی بواری پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان لە 20 ژووردا بەرهەمکانی خۆیان دەخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.
حامدی وتیشی: ئەو پێشانگا لە 15 ی گوڵانەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.
حامدی ڕاشیگەیاند: بە پێی هەماهەنگییەکان لەگەل کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژی چواردەیەمی گوڵان بەرەو هەڵەبجە وەڕێ دەکەون.