بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەروبەندیڕۆژی جیهانی قودس بە وریایی هیزە ئیتلاعاتییەکانی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە کۆمەڵەی کۆمۆنیست ناسرانەوە و ئەندامەکانی دەستگیر کران.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: گرووپی کۆمەڵە کە پێشینەی هەوڵی تیرۆریستی و تیرۆری هاووڵاتیانی هەیە، لە ماوەی ساڵانی دواییدا بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی ڕێگای داواکارییە سنفی و کۆمەڵایەتییەکان جگە لە چالاکی نهێنی، بە شێوەی ڕێکخراو هەوڵی بانگەشە لە دژی ئیسلام و ئێرانی داوە و گرووپی جیاجیای بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخستووە.
ئەندامانی ئەو گرووپە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە ڕێنوێنی دەکرا، دەیانەویست بە ئەمنیەتی کردنی بۆنەکان، ڕۆژی جیهانی قودس و ڕۆژی کرێکار بخەنە ژێر کاریگرییەوە.