وتەبێژی لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: ئازادکردنی قودس ئامانجی ئیمام خومەینی لە ناونانی رۆژی قودس بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، ئەبوو حەمزە وتەبێژی لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتی: ئیمام خومەینی بە ئامانجی ئازادکردنی قودسی داگیرکراو، دواهەمین هەینی مانگی ڕەمەزانی وەکوو رۆژی قودس دیاری کرد.

ئەو وتیشی: ئەوەی رۆژی قودسی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو جیاواز دەکاتەوە، ئاشکرابوونی کەسایەتی داگیرکەران و دەستدرێژیکەرانە. ئێمە داکۆکی دەکەین هەر جۆرە هێرشێک بۆ مزگەوتی ئەقسا سەرەتای شەڕ لە گەڵ دوژمنە.

ئەبوو حەمزە روونی کردەوە: ئەمڕۆ گرووپەکانی بەرخۆدان هێز و توانای پێویست بۆ بەرەنگاری لە گەڵ دوژمنیان هەیە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەندێ وڵاتان رێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنییان گرتۆتە بەر، خەڵکەکەیان پشتیوانی لە فەلەستین دەکەن.