بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوێری ڕەنگ جۆرێک نەخۆشی چاوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە نەتوانێ ڕەنگەکان بناسێت. سەرەڕای لێکۆڵینەوەی زۆر لەم بوارە، چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.
لە لێکۆڵینەوەیەکی لێکۆڵەرانی زانکۆی شەهید بەهەشتی ئێران، جۆرێک لێنز بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە پێشنیار کراوە کە لەسەر کوێری ڕەنگی سوور و سەوز کە باوترین جۆری کوێری ڕەنگە، کاریگەری زۆری هەیە.
تێچووی کەم، بەرهەم هێنانی ئاسان و سازگاری ئەم لێنزانە دەتوانێ ڕوانینێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامەکانی چارەسەرکردنی کوێری ڕەنگ پێشکەش بکات.