بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: شاری سنە لە ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی ڕەشەممە میوانداری جێژنی جیهانی نەورۆزە و لە ئەو ڕێوڕەسمەدا میوانانێک لە 12 وڵاتی جیهانەوە بەشدار دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان دوانیوەڕۆی سێشەممە ڕایگەیاند: ئەو جێژنە ڕۆژی 23 ی ڕەشەممە لە شاری تارانەوە دەستی پێکردووە، پاشان لە شارەکانی هەمەدان و کرماشان درێژەی دەبێت و لە ڕۆژی 26 ی ڕەشەممەش لە شاری سنە کارناڤال و بەرنامەکانی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو بەرنامەدا 85 کەس لە هۆزە ئێرانییەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە، باڵوێزەکانی چەند وڵاتی بیانی و نونێنەرانی 12 وڵاتی جیهان کە خاوەن جێژنی نەورۆزن، بەشدار دەبن.

گەوڵێڵیان درێژەی دا: بەرنامەکانی ئەو جێژنە لە پیادەڕێی فرۆدسی ، ماڵی کورد و لە کۆتاییدا لە هۆڵی هەش هەزار کەسی سنە بەڕێوە دەچێت کە لە ماڵی کورددا، جلی نەتەوەکانی دیکە، پیشەی دەستی و گالری وێنی نەورۆز دەخرێتە بەرچاوی بینەران و هۆگرانەوە.