سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەگەر دانوستانەکانی ڤیەنا نەگاتە ڕێککەوتنێکی باش بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەوڵەت یئێستای ئەمریکاش شکست دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەژماری تویتەری خۆی بە ئاماژە بە بە دانوستانەکانی ڤیەنا نووسی: بە دانپێدانانی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ستراتیکی "بەرخۆدانی چالاک" سیاسەتی "زیاترین گوشار" ی ترامپی لەگەڵ شکست بەرەوڕوو کردەوە.

ناوبراو جەختی کرد: دانوستانەکانی ڤیەنا ئەگەر نەگاتە ڕێککەوتنی باش بەدڵنیاییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەوڵەتی ئێستای ئەمریکاش بەهۆی بەکارنەهێنان لە هەلی دیپلۆماسی، هەست بە شکست دەکات.