ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی هەیە لە دەستنیشانکردنی پێگەکانیان لەشەنگال و دهۆک و پێدانی زانیاریی بە سوپای تورکیا بەبەمەبەستی بەئامانجگرتنیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپرسەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلێدوانێکدا بە پێگەی "مەعلوومە"ی راگەیاندووە: پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامەکانیان کاری سیخوڕیی بۆ سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن، بەشێوەیەک بنکە و پێگەکانی پەکەکە لە شەنگال و گوندەکانی دهۆک دەستنیشان دەکەن تاوەکو لەلایەن سوپای تورکیاوە بەئامانج بگیرێت.

بە وتەی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پەکەکە، بەشی هەرەزۆری ئەو پێگانەی پەکەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بەئامانج گیراون، لەلایەن ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستنیشان کراون.

شێخ موس هەروەک وتبووی: "پارتی جگە لە هێرشکردنە سەر شەنگال، ئاسانکاریی بۆ هێنانی سوپای تورک کردوە بۆ ناوچە سنووریەکانی عێراق و بە ئاسانکاریکردن لە پێدانی زانیاری بە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، سوپای تورک ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات".