وتەبێژی فەرمای پارتی ڕایگەیاند کە بە فەرمانی ڕێبەری ئەو حزبە، هەر شێوەی قسەکردنێکی بەرپرسانی پارتی لە مێدیاکان سەربارەت بە هەڵوێستی ئەم دواییەی رێبەری ڕەوتی سەدر، قەدەغەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی لە پەیامێکدا بۆ مێدیاکان و بەرپرسان و ئەندامانی ئەو پارتە و ڤیان دەخیل وتەبێژی فراکسیۆنی ئەو پارتە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە بە پێی فەرمانی مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتەکە، هیچ یەکە لە ئەندامان و بەرپرسان نابێت هیچ جۆرە قسەیەک سەبارەت بە هەڵوێستی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدریان هەبێت.

بە پێی ئەو فەرمانە هەر جۆرە قسەکردن و گفتوگۆیەک لە مێدیاکان و بەشداری لە کۆبوونەوەکان بۆ بەرپرسان و ئەندامانی پارتی قەدەغەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی بەربڵاو لە نێوان ڕەوتی سەدر و پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و دابەش کردنی پۆستەکان ئەنجام درا و هەفتەی ڕابردووش دیدارێک لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوە چوو و بەرپرسانی پارتی جەختیان کرد کە لە ئەو دیدارەدا، سەدر دەنگدانی نوێنەرانی هاوپەیمانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیی بە زێباری مسۆگەر کردووە.

بەڵام شەوی ڕابردوو بوو کە سەدر ڕایگەیاند ئەگەر زێباری یان هەر یەکە لە بەربژێرەکان دۆخی یاسایی پێویستیان نەبوو، نوێنەران نابێت دەنگیان پێبدەن و سەرۆکی فراکسیۆنی سەدریش ڕایگەیاند کە ئەو فراکسیۆنە لە کۆبوونەوەی دووشەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشدای ناکات.