بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری, گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە تۆماری ۹ ماڵی مێژوویی کوردستان لە ریزی ئاسەواری نەتەوەیی هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: لە کۆبوونەوەی شورای تۆمار کردنی ئاسەوارەکان, ۹ ماڵی مێژوویی کوردستان لە ریزی ئاسەواری نەتەوەیی وڵات تۆمار کرا.
ئەو وتیشی: ماڵی خان ئەحمەدی, کسوەت‌ئارا, برنجی,موعتەمدوەزیری,نوسرەت نووری, شەهناز خالدی, سوبحانی, بەهمەن سوڵتانی و مەنسووب عەباسی لە ریزی ئەو ماڵانە دان.
ناوبراو رایگەیاند: یەکەم هەنگاو بۆ پاراستنی بینا و ماڵە مێژووییەکانی کوردستان تۆمار کردنیان لە ریزی ئاسەوارە نەتەوەییەکانە.