بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئونور گەنجر هۆکاری هێرشی چەکداری بۆ سەر نووسینگەی هەدەپە لە 17 ی جوونی ڕابردوو و کوشتنی دێنیز پویراز ئەندامی گەنجی ئەو پارتە، لە بەرگری لە خۆی وتی کە پویراز و بنەماڵەکەی تاوانبارن.
ناوبراو وتیشی: نەک هەر لە کوشتنی پویراز پەشیمان نییە بەڵکوو حەز دەکات کە هەموو ئەندامانی هەدەپەش بکوژێت. هەروەها لە دادگا بە بنەماڵەی پویراز، ئەندامانی هەدەپە و هاووڵاتیە کوردەکان سووکایەتی کرد.
ئونور گەنجر لە بەردەم دادگا پاگەندەی کرد : دایکم لە ساڵی 1998 لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەی مەرگی لێکراوە و هەر ئەوەش خەساری دەروونی زۆری لە دایکم دا. دواتریش خۆم لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەم لێکرا و هەروەها لە سووریاش یەپەگە هەڕەشەی مەرگی لێکردم هەر بۆیە بڕیاری ئەو کوشتنەم دا بەڵام ئەگەر 5 خولەک زووتر گەییشتبام دەمتوانی کەسانێکی زیاتر بکوژم.
شیاوی بسە ، گەنجر لە حاڵێکدا پاگەندە دەکات کە لە ساڵی 1998 دایکی لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەی کراوەتە سەر، کە ئەو پارتە لە 15 ی ئۆکتۆبەری 2012 دامەزراوە.