ڕۆژی دایک و ڕۆژی ژن لە ئێران هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونی خاتوو حەزرەتی فاتیمە(د.خ) بەرز ڕادەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیستەمی جەمادی ئەلسانی بە بۆنەی لەدایک بوونی خاتوونی نموونەی ئیسلام، فاتیمەی زەهرا (د.خ)، لە ئێراندا وەکوو ڕۆژی دایک دەناسرێت.

ژیان و شێوەی ژیانی حەزرەتی فاتیمە تا ڕادەیەک پاک و وەکوو وانەیەکە کە هەر ژنێکی ئازاد لە جیهاندا، وەکوو قدیسەیەک دەینرخێنێت. ژنێک کە لەدایک بوونی لە داوێنی خەدیجەی کوبرا، هاوژینی پێغەمبەری ئیسلام و لە ناوەندی یەکەمین بنەماڵەی ئیسلامی هاوڕێ بوو و شەوی لەدایک بوونی زەوین و ئاسمان جێژنیان گرت و خوداش نازناوی کەوسەری پێ بەخشی.

لەدایک بوونی ئەو خاتوونە پایەبەرزە بە داهێنانی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیمام خومەینی ڕۆژی ژن و دایک ناو نرا: ئەگەر ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی ژن و دایک ناودێر بکرێت، چ ڕۆژێک بانتر و باشتر لە ڕۆژی لەدایک بوونی فاتیمەی زەهرایە.