بەڕێوەبەری گشتیی کەشوهەوای پاریزگای کوردستان وتی: ڕێژەی بارینی بەفر لە ملەی تەتەی هەورامان گەیشتە ٢ مەتر و لە ملەی خانیش گەیشتە ١.٨ سانتی مەتر.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەحیم سدێقی سەبارەت بە دواهەمین دۆخی کەشوهەوای کوردستان وتی: ئەم شەپۆلە باراناوییە کە ئێوارەی شەمە هاتۆتە نێو پارێزگا، زۆرتر لە شارەکانی بانە، مەریوان، سەوڵاوا، هەوەتوو، دیواندەرە، سنە و کامیاران بووە و تا سێشەمە درێژەی هەیە.

ئەو وتیشی: بەرزایی بەفر لە ملەی تەتە گەیشتۆتە ٢ مەتر و لە گەردەنەی خانی بانەش گەیشتۆتە ١.٨٠ سانتیمەتر. بارینی بەفر لە پارێزگا دوایین کاتەکانی ئەمڕۆ کۆتایی دێت و دیسانەوە لە ڕۆژی چوارشەمەوە دەست پێ دەکاتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕێژەی بارینەکان سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنشەمە دەبێت و ئاستی ساردی هەوا زۆرتر دەبێتەوە.