باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ئاماژە بەڕۆلی سەردار سولەیمانی  لە گەشەی توانا و دەفرایەتییەکانی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی، وتی: بە هەوڵەکانی ئەم شەهیدە پایەبەرزە میلەتەکانی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان دەتوانن لە بەرانبەر دوژمنان بەرگری لە خۆیان بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجیدی لەم بارەوە وتی: هەموو هەوڵی سەردار سولەیمانی ئەوە بوو بە هاوکاری هێزەکانی خەڵک و هێزە چەکدارەکان، تیرۆریزم لە ناو ببات.

ئەو وتیشی: سەردار سولەیمانی توانی سەرکەوتنی زۆر بۆ میلەتەکانی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان بێنیتە ئاراوە بە شێوەیەک کە بتوانن لە بەرانبەر دوژمنان بەرگری لە خۆیان بکەن و دەسەڵاتی بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەیان هەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی سەلماندی ڕێگای سەرکەوتن هەمان ڕێگای بەرخۆدان، جیهاد، دەسەڵاتداری و بڕوا بە خودایە. ئەو توانی هێزێکی زۆر بکاتە هۆگری ئەم ڕێگا و بەم شێوە ئەم هێزانە بوونەتە پارێزەر و دابین کەری ئاسایشی ناوچەیە.

ئەو پێی وایە تیرۆری سەردار سولەیمانی بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا وەکوو دەوڵەتێکی تیرۆریست بناسن چونکوو کەسێکی تیرۆر کردووە کە هەموو تەمەنی خۆی کردۆتە فیدای بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم.