هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزە ڕەزمییەکانی ئەو و لاتە لە خاکی عێراق چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە بە ڕێکەوتنی 31 ی دیسەمبەر واتا مۆڵەتی چوونە دەرەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە ئەو بارەوە هەڵوێستی نواند.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاوپەیمانییە ڕایگەیاندووە کە سەرجەم هێزە ڕەزمییەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی 9 ی دیسەمبەری ئەمساڵ بە تواوەتی عێراقیان بەجێ هێشتووە. ئێستا، هیچ یەکە لە ئەو هێزانەی کە ماونەتەوە لە خاکی عێراق ڕاسپاردەی ڕەزمیان نییە.

ئەو هاوپەیمانییە پاگەندەی کردووە کە ئەمریکا بە تواوەتی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕەوتی گفتوگۆ ستراتیژیکەکان بووە. ئەو هاوپەیمانییە جەختی کردووە: ئێستا تەنیا ڕاسپاردەی ئەو هێزانە کە لە عێراق ماونەتەوە ڕاوێژکاری دەبێت.